کوردستانی
نرخی پەتاتە و پیاز بەرزدەبنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی رایدەگەیەنێت بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار کاریگەری لەسەر نرخی سەوزە و میوەکان دەبێت، ئاماژەی بەوەکرد نرخی پەتاتە و پیاز لەئێستادا بەرزە.
سەروەر محەمەد، سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "نرخی پەتاتە و پیاز لە عەلوەدا بەرزە، بەڵام بەرهەمەکانی دیکە وەک سەوزە و میوە نرخەکانیان باشە".
لەبارەی نرخی پیاز و پەتاتەوە ئاماژەی بەوەکرد "لەئێستادا نرخی کیلۆیەک پیاز لە سەروو هەزار دینارەوەیە، هەروەها نرخی پەتاتەش لە 600 دینار بۆ 750 دینارە".
لە وەڵامی پرسیاری مەودا میدیادا لەبارەی ئەوەی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار تاچەند کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی سەوزە و میوەکان دەکات سەروەر محەمەد وتی "تاوەکو بەهای دۆلار بەرزبێتەوە نرخی سەوزە و میوەکانیش بەرزتردەبنەوە، چونکە زۆربەی بەرهەمەکان لە دەرەوە هاوردە دەکرێن".
س.ر

بیروڕا