کوردستانی

تورکیا چەند بنکەیەکی سەربازی لەناوچە جیاوازەکانی هەرێم چۆڵکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


تورکیا چەند بنکەیەکی سەربازی لەناوچە جیاوازەکانی هەرێم چۆڵکرد
مەودا میدیا-

بەشێک لە رۆژنامە عەرەبییەکان باسلەوە دەکەن کە هێزەکانی تورکیا چەند سەربازگەیەکی خۆیان لە عیراق چۆڵکردووە، بە گوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی نەهاری عەرەبی، هێزەکانی تورکیا نزیکەی  10 بنکەی سەربازییان لە هەرێمی کوردستان چۆڵکردووە.

رۆژنامەی نەهاری عەرەبی رایگەیاندووە، سوپای تورکیا چەندین بنکەی سەربازییان لە عیراق و هەرێمی کوردستان چۆڵکردووە کە ئەو بنکانە دەکەونە پارێزگای دهۆک و چەند ناوچەیەکی دیکە.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، پێشتر ئەو بنکانە بۆ هێرشکردنی سەر پارتی کرێکارانی کوردستان بەکارهاتووە.

 بەشێکی ئەو بنکە سەربازییانەی چۆڵکراون، بنکە سەربازییەکانی ناوچەکانی گوندی تەروانش، چیای رەشک، ناوچەی بەرواری و دەڤەری نەهیلن.

چەندین ساڵە سوپای تورکیا بەبیانووی بوونی گەریلاوە لە ناوچە شاخاوییەکان، بۆرمانی ناوچە سنوورییەکانی هەرێم دەکات و چەندین بنکەی سەربازی لەو ناوچانە داناوە و لەوێوە هێرشی ئاسمانی و زەمینی دەکاتە سەر هەرێم.

ئەم پاشەکشەیەی تورکیا هاوکاتە لەگەڵ گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنیی و پەیوەندییەکانی ئەم دوایەی کە ئەردۆغان و سودانی دەربارەی کاروباری ناوخۆ و دەرەوەی تورکیا و عیراق قسەیان کرد.

ژ.م
Qaiwan
Qaiwan