کوردستانی

ژمارەیەك مامۆستای ئايینيی هەولێر سەردانی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانییان كردو دەستخۆشییان لێكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەیەك مامۆستای ئايینيی هەولێر سەردانی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانییان كردو دەستخۆشییان لێكرد
مەودا میدیا-

لەدوای سەردانی كۆمەڵێك مامۆستای ئاینی هەولێر بۆ شاری سلێمانی و ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان مامۆستا مەزهەر خۆراسانی رایگەیاند "هاتووینەتە سلێمانی بۆ دەستخۆشی لە سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی".

مامۆستا مەزهەر خۆراسانی، مامۆستای ئاینی لە میانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی "ئەمڕۆ سەردانی بافڵ جەلال تاڵەبانیمان كردو لە نزیكەوە دەستخۆشیمان لێكرد بۆ لەسەر پابەندبوون بە نەهێشتنی ئەو دیاردانەی سیمای كوردستانیان ناشرینكردووە و ئەوانیش جەخیتان لەسەر هەنگاوەكان و كۆمەڵك هەنگاوی دیكەی گرنگ كردەوە كە لەداهاتوو دەگیرێتەبەر".

باسی لەوەشكرد "لە دیدارەكەمان جەختمان كردەوە لەسەر هەنگاونان بۆ تەبایی و یەكڕیزی لە هەرێمی كوردستان ئەوەش لە بەرژەوەندی خەڵكی كوردستانە و جگە لەوەش زۆر خۆشحاڵ بوون بەوەی سەرۆك بافڵ ئاگاداری نوسین و وتارەكانم بووە و زۆربەیانی بیرخستوومەتەوە كە ئەوە جێگەی خۆشحاڵییەوە سوپاسی دەكەین بۆ ئەو دیدارە".
راشیگەیاند "پێمان وایە هەرێمی كوردستان بەبێ پارتی و یەكێتی ناڕوات بەڕێوە و بۆ ئەوەش بەگرنگی دەزانین تەبایی لە نێوان ئەو دووهێزە هەبێت تاوەكو تەبایی لەناو خەڵكی هەرێمی كوردستانیش هەبێت و خەڵك ئاسودە بێت". 

ك م 

Qaiwan
Qaiwan