کوردستانی

باوكی ئەو كچەی هەفتەی پێشوو كۆتایی بەژیانی خۆیهێنا داوای رزگاركردنی سێ منداڵی دیكەی دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


باوكی ئەو كچەی هەفتەی پێشوو كۆتایی بەژیانی خۆیهێنا داوای رزگاركردنی سێ منداڵی دیكەی دەكات
مەودا میدیا-

باوكی ئەرینای ئەو كچەی هەفتەی پێشوو كۆتایی بە ژیانی خۆیهێنا روونكردنەوە لەبارەی رووداوەكە دەدات و دەڵێت "هیوادارین ئەو سێ‌ منداڵەی دیكەمان رزگار بكەن".

یعقوب نوری، باوكی ئەرینا ئەو كچەی هەفتەی پێشوو كۆتایی بە ژیانی خۆیهێنا لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاندووە "دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو خوای گەورە بەقەدەرێك بەسەری كردینەوەو كچی گەورەی ماڵەكەمان ئەرینا تەمەن 16 ساڵ، بەهۆی هەژاری و نەبونیەوە كۆتایی بە ژیانی خۆیی هێنان و جەرگ سوتاو بووین بۆ هەموو لایەكی روندەكەینەوە كە جگە لە گرفتی هەژاری، ئێمە هیچ كێشەیەكی كەسی و كۆمەلایەتیمان نەبووە".

باسی لەوەشكردووە هەژاری عەیبە نیەو بەشی پەروەردگارەو هیواشیخواستووە "بە هاوكاری هەموو لایەك بتوانین ئەو سێ‌ منداڵەی دیكەمان لە دەردی هەژاری و كرێچێتی رزگار بكەین و سوپاس بۆ هاوكاری و بەدەمەوە بوونەكانتان".

ك م 
Qaiwan
Qaiwan