کوردستانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی: مامۆستایانی ئاینی رۆڵێكی گرنگیان لە پەرەپێدانی گیانی تەبایی و برایەتیدا بینیووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جەلال تاڵەبانی: مامۆستایانی ئاینی رۆڵێكی گرنگیان لە پەرەپێدانی گیانی تەبایی و برایەتیدا بینیووە
مەودا میدیا-

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە سلێمانی پێشوازی لە هەریەك لە مامۆستایانی ئاینی شێخ مەزهەر خوراسانی، حەكیم روستایی، سابیر گرتكی و عوبێد جاوەكە كرد.

لە دیدارێكدا كە فەیسەڵ كەریم خان برادۆستی، ئەندامی سەركردایەتی ئامادەبوو، سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە رۆڵی مامۆستا و زانایانی ئایینیی كرد لە قووڵكردنەوەی گیانی تەبایی و پێكەوەژیان لەناو كۆمەڵگەدا و رایگەیاند "لە مێژووی كوردستاندا مامۆستایانی ئاینی رۆڵێكی گرنگیان لە پەرەپێدانی گیانی تەبایی و برایەتیدا بینیووە. بەشداریی گرنگیان هەبووە لە رەتكردنەوەی بیری توندڕەوی و چەسپاندنی رۆحی چاكەخوازیدا، بۆیە هیوادارین بە هەمان رۆحیەتەوە لەو پێناوەدا بەردەوامبن و سیماكانی تەبایی و پێكەوەژیان لە كوردستانە خۆشەویستەكەمان گەشتر بكەن".

لە بەرامبەردا مامۆستا شێخ مەزهەر خوراسانی ستایشی هەوڵەكانی سەرۆك بافڵی كرد لە بەرامبەر هەنگاوەكانی بۆ یەكڕیزی ناو ماڵی كورد و یەكخستنی هەوڵەكان لەپێناو سەقامگیریی كوردستاندا. وتیشی "هەنگاوەكەی سەرۆك بافڵ بۆ داخستنی ئەو شوێنانەی دوورن لە ئاین، ئاكار و رەوشتی بەرزی كۆمەڵگەی كوردییەوە جێگەی دەستخۆشییە و هەنگاوێكی گرنگە بە ئاڕاستەی پاراستنی بەها بەرزەكانی كوردەواری".

مامۆستا شێخ مەزهەر داواشیكرد "یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك هەمیشە لە سەنگەری بەرگریكردن لە مافەكانی خەڵك بەردەوامبێت و بەردەوامی بەو هەنگاوە نیشتمانییانە بدات كە لەپێناو دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستە بۆ خەڵك و چاكەی گشتیدا گرتوویەتییەتەبەر".



ك م 
Qaiwan
Qaiwan