کوردستانی
كەمێك پێش ئێستا لەسەر فول لایت گەنجێك بە سەختی بریندار كرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەسەر فول لایت لە گەڕەكی راپەڕینی قەڵادزێ بە چەقۆ هێرشكراوەتە سەر گەنجێك و بەسەختی برنیدار كراوە و پۆلیسی راپەڕینیش دەڵێت "تۆمەتبارەكە دەستگیركراوە".
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاندووە "كەمێك پێش ئێستا بریندارێك بەناوی ( هـ . م . ح ) رەگەزی نێر، لەدایك بووی ساڵی 2002، پیشەی كاسب، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەكی راپەڕین گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ كە شوێنەواری 2 چەقو بەسەر جەستەیەوە هەبووە و بەوتەی خۆی لەگەڕەكی راپەڕین لەسەر فول لایت كەسێك بەچەقۆ هێرشی كردووەتەسەر و بەسەختی برینداری كردووە و لەلایەن دوو هاوڕێی گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و بەهۆی سەختی برینەكەشیەوە بەڕێكرا بۆ نەخۆشخانەكانی سلێمانی".
ئەوەش راگەیەندراوە "چەند خولەكێك دوای رووداوەكە تۆمەتبارەكە لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتن و مكافحە دەستگیركرا و پەڕاوی لێكۆڵینەوەش بۆ رووداوەكە كراوەتەوە".
ك م

بیروڕا