کوردستانی

پلەکانی گەرما دادەبەزن و ئەگەری بارینی بەفر و باران هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پلەکانی گەرما دادەبەزن و ئەگەری بارینی بەفر و باران هەیە
مەودا میدیا-

بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی کانونی دووەم و سبەینێ هەینی 13ی کانونی دووەمی 2023ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و  دواتر بۆ پەڵە هەور دەگۆڕێت .
خێراىی با  لە سەر خۆ دەبێت، لەکاتەکانی ئێوارە کەمێک چالاک دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ هەینی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، لەکاتەکانی درەنگانی شەو ئەگەری کەمێک کڕیوە و نمە باران هەیە بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکووری رۆژهەڵات، خێراى با  لە سەر خۆ دەبێت. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  14 پلەى سیلیزى
سلێمانی    : 10  پلەى سیلیزى
دهۆک     :  11 پلەى سیلیزى
کەرکوک  : 15 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە   : 10 پلەى سیلیزى
زاخۆ      :  12 پلەى سیلیزى
سۆران    :  9  پلەى سیلیزى
گەرمیان  :  15 پلەى سیلیزى




ژ.م
Qaiwan
Qaiwan