کوردستانی
عیراق وردبینی زیاتر لە داهات و موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی حکومەتی هەرێم دەربارەی کۆبوونەوەکەی سەرۆک وەزیرانی هەرێم و عیراق رایگەیاند، کۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسانی عیراق ئەرێنی بووە و باسلە دۆسیەی نەوت، داهاتی خاڵە سنورییەکان و یاسای بودجه کراوە. سەبارەت بە ناردنی 400 ملیارەکە بۆ هەرێم راشیگەیاند، لەدوای تەوابونی رێکارەکان ئەو بڕە پارەیە دەنێردرێت.
جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، کۆبوونەوەکان لە بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی عیراق ئەرێنی بووە و لە کۆبونەوەی مەسرور بارزانی و محەمەد سودانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم وعیراق کۆمەڵێک پرس باسکراون کە پەیوەندییان بە ژیانی خەڵکەوە بووە لەوانەشداهاتی خاڵە سنورییەکان و دۆسیەی نەوت و یاسای بودجه.
جوتیار عادل راشیگەیاند، وەفدی هەرێم داوای کردووە یاسای ئهنجوومهنی ئیتیحادی و یاسای نهوت و غاز دهربچێت، دەربارەی ناردنی 400 ملیارەکەش بۆ هەرێم وتی، ههندێك رێكار ماوه و حكومهتی عیراق بڕیاریداوه ئهو پارهیه بنێرێت.
لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا وەفدێکی حکومەتی هەرێم بەمەبەستی گفتگۆ لەگەڵ بەرپرسانی عیراقی سەردانی بەغدایان کرد.
ژ.م
ژ.م
بیروڕا


