کوردستانی
کەسێکی بەتەمەن بە بڕیک پارە و ئاڵتوونەوە رادەستی کەسوکاری کرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا هەواڵ-
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەکانیان توانیویانە هاوڵاتییەک بەبڕێک پارە و ئاڵتونەوە رادەستی کەسوکاری بکەنەوە، راشیگەیاند، پێشتر لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە ئاگاداری بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسە بەتەمەن ەبڵاوکرابووەوە.
دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی به‌كره‌جۆوه هاوڵاتییه‌كی به‌ته‌مه‌ن ده‌بینرێت‌و ده‌برێته بنكه‌ی پۆلیس و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییه‌وه ئاگاداریی بۆ دۆزینه‌وه‌ی كه‌سوكاری بڵاوكرایه‌وه، توانرا كه‌سوكاره‌كه‌ی بدۆزرێته‌وه و کەسەکە ڕاده‌ستیان بكرێته‌وه.
پۆلسی سلێمانی راشیگەیاند، هاوڵاتییه‌كه بڕی 12 هه‌زارو 700 دۆلاری ئه‌مریكی (127 وه‌ره‌قه) و سێ ملیۆن و 960 هه‌زار دینار‌و بڕێك ئاڵتون کە پێکهاتبوو لە دوو بازنگ، یەک جوت گوارە و ئەڵقەیەکی پێبووە ڕاده‌ستی كه‌سوكاره‌كه‌ی كرایه‌وه.
ژ.م
بیروڕا


