کوردستانی

كەسێك كە باوكی خۆی كوشتووە دەستگیر كرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


كەسێك كە باوكی خۆی كوشتووە دەستگیر كرا
مەودا میدیا-

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە "مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان – نوسینگەی كوشتن تۆمەتبارێكییان دەستگیركرد كە باوكی خۆی كوشتبوو و هەڵاتبوو".

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە "دوای ئەوەی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەكی كانی كوردە لەشاری سلێمانی رووداوێكی كوشتن روویدا، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی راسپارد كە بەدواداچوون بكەن بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار و دواتر هێزەكانی پۆلیسی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای بەدواداچوونەكان دەركەوت كە كوڕێك بە چەقۆ هێرشی كردۆتە سەر باوكی و كوشتویەتی و هەڵاتووە، دوای گەڕان و بەدواداچونەكانیش توانرا لە لایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان-نوسینگەی كوشتن تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت".

باسی لەوەشكردووە "لە ئێستادا تۆمەتبار (اـ ه ـ ا ‌) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 405 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیدا".

ك م 
Qaiwan
Qaiwan