کوردستانی

بەهای دۆلار لەكاتی داخستنی بازاڕی دراوەكان بە بەرزی مایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهای دۆلار لەكاتی داخستنی بازاڕی دراوەكان بە بەرزی مایەوە
مەودا میدیا-

ئێوارەی ئەمڕۆ هاوشێوەی رۆژانی رابردوو بەهای دۆلار بەرانبەر دینار بەردەوام لە گۆڕانكاریدا بوو بەڵام لەكاتی داخستنی بازاڕ بەهای دۆلار بە بەرزی مایەوە 100 دۆلار بەرانبەر بوو بە 158 هەزار دینار.

بەپێی نرخەكان كە لەبازاڕی دراوەكانی شاری سلێمانی بڵاكراوەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە 12ی 1ی 2023 لەكاتی داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بەرانبەربوو بە 158 هەزار دینار و بەوەش بەهای دۆلار ئێوارەی ئەمڕۆ بەراورد بە بەیانی بەرزبووەتەوە لەكاتێكدا بەیانی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕی دراوەكان 100 دۆلار بەرانبەر بوو بە 157 هەزار و 300 دیناری عیراقی".

گۆرانكارییە بەردەوامەكانی بەهای دۆلار بەرانبەر دینار لەكاتێكدا حكومەتی فیدراڵی و بانكی ناوەندی لە رابردوو چەندین هەنگاو و لێدوانی جیاوازیان ناوە بۆ جێگیركردنی بەهای دۆلار بەرانبەر دینار.

ك م 

Qaiwan
Qaiwan