کوردستانی
هەولێر... لە رووداوێكی هاتوچۆدا ژن و پیاوێك بوونە قوربانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی خێرایی لێخوڕینەوە ئۆتۆمێلێكی جۆری لاندكرۆزەر كۆنترۆڵی لەستداوە و چووەتە سایدی بەرانبەر و خۆی كێشاوە بە ئۆتۆمبێلێكی تایبەت و دواتر وەرگەڕاوە و وتەبێژی هاتوچۆی هەولێریش دەڵێت "لەم رووداوە شۆفێری ئۆتۆمێلە تایبەتەكە كە هیچ هەڵەیەكی نەبووە گیانی لەدەستداوە و ژنەكەشی كە لە ئۆتۆمبێلەكەدا بووە بە سەختی بریندار بووە".
فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاندووە "ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی كانوونی دووەمی 2023 كاتژمێر 1:20 خولەكی پاش نیوەڕۆ لەسەر رێگای سەرەكی (هەولێر - پیرمام)، لەنزیك مەلەوانگەی تارین، لەسایدی هاتن بەرەو ناوشار، لاندكرۆزەرێكی تایبەت بەهۆی تیژڕۆیی كۆنترۆلی لەدەستداو چووەتە سایدی بەرامبەر و خۆی كێشاوە بە ئۆتۆمبێلێكی دیكەی تایبەت كە شوفێر و سەرنشینێكی تێدابووە و لەدواییش وەرگەڕاوە".
باسی لەوەشكردووە "لەدەرئەنجامی رووداوەكە شۆفێری ئۆتۆمبێلە تایبەتەكە كەهیچ تاوانێكی نەبووە گیانی لەدەستداوە و سەرنشینەكەش كەهاوسەری بوووە بەسەختی برینداربووە".
ك م

بیروڕا