عیراقی

چه‌ند تیرۆریستێك سزای لە سێدارەدانیان به‌سه‌ردا سەپا

مەودا میدیا - سلێمانی |


چه‌ند تیرۆریستێك سزای لە سێدارەدانیان به‌سه‌ردا سەپا
مەودا میدیا-

سەرۆكایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی رەسافە لە بەغدا سزای لەسێدارەدانی بۆ 14 تیرۆریست دەركرد كە بەشداریان لە كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی سپایكەردا كردووە.

ب ه‌ئامانجی به‌ سزا گه‌یاندنی هه‌موو ئه‌و تاوانبارانه‌ی له‌ كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی سپایكه‌ردا تاوانه‌كه‌یان به‌سه‌ردا ساغبووه‌ته‌وه‌، ئەنجومەنی دادوەری عیراق رایگه‌یاند "دادگای ناوەندی تاوانەكان سزای لەسێدارەدانی بۆ 14 تیرۆریست دەركردووە كە بەشداری كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی سپایكەریان لە پارێزگای سەڵاحەدین لە ساڵی 2014 دا".

تاوانی سه‌ره‌كی ئه‌و 14 تیرۆریسته‌ بەشداریكردنیانه‌ لە كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی سپایكه‌رو جێبەجێكردنی تاوانەكە  كە بووە هۆی كوژرانی زیاتر لە 1700 خوێندكار كە لە بنكەی سەربازی سپایكەردا بوون، سزاكەی دادگاش پشتبەستوو بووە بە حوكمەكانی مادەی 4 لەیاسای بنبڕكردنی تیرۆر له‌ عیراقدا.

له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی حوزه‌یرانی 2014، داعش 1700 قوتابی و سه‌ربازی نوێی  له‌ بنكه‌ی سه‌ربازی سپایكه‌ر لە پارێزگای سەڵاحەدین كۆمه‌ڵكوژ كرد، كه‌ ته‌رمی هه‌ندێكیان فڕێدایه‌ ناو رووباری دیجله‌ و هه‌ندێكیشیانی ‌ خسته‌ ناو گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵ.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان