کوردستانی

جیاوازی رێژەی بارانبارینی ئەمساڵ و ساڵی رابردوو چەندە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


جیاوازی رێژەی بارانبارینی ئەمساڵ و ساڵی رابردوو چەندە؟
مەودا میدیا-

کەشناسیی کشتوکاڵی سلێمانی رایدەگەیەنێت کە بڕی بارانبارینی ئەمساڵ زیاترە بەراورد بە ساڵی رابردوو تا ئەم رێکەوتەش 40 ملیمەتر زیاتر باریوە.

ئەمڕۆ هەینی 3ی شوباتی 2023  کارزان لەتیف، لێپرسراوی کەشناسیی کشتوکاڵی سلێمانی رایگەیاند "تاوەکو بەرواری 2-2-2023 بڕی (301.2)  ملیمەتر باران باریوە، لەکاتێکدا رێژەی بارانبارینی سلێمانی بۆ ساڵی پار تا هەمان بەروار تەنها (261.3) ملیمەتر بووە". 

ئەوەشیخستەڕوو "زۆرترین رێژەی بارانبارین لە ناحیەی بەرزنجە بووە کە بڕەکەی تا بەرواری 2-2-2023 بریتی بووە لە (586.5) ملیمەتر".

بەپێی پێشبینییەکانی شارەزایانی کەشناسی بێت ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان رێژەیەکی باش باران دەبارێت و وشکەساڵی نابێت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن