تەندروستی

پیاوان لەدوای تەمەنی 40 ساڵی تووشی کام نەخۆشییانە دەبن؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


پیاوان لەدوای تەمەنی 40 ساڵی تووشی کام نەخۆشییانە دەبن؟
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

لەگەڵ هەڵکشانی تەمەندا بە تایبەت لە دوای تەمەنی 40 ساڵییەوە پیاوان تووشی چەند نەخۆشییەک دەبن، بۆیە گرنگە زیاتر ئاگاداری تەندروستییان بن و پارێزبکەن.

ئەو نەخۆشییانەی کە پیاوان لە دوای تەمەنی 40 ساڵی تووشی دەبن بریتین لە:

1- دروستبوونی بەردی گورچیلە، لەگەڵ هەڵکشانی تەمەندا پیاوان تووشی وشکبوونەوەی لەش دەبن، ئەمەش وادەکات پیاوان لەدوای تەمەنی 40 ساڵییەوە زیاتر تووشی بەردی گەرچیلە ببن.

2- زۆر میزکردن و رانەگرتنی میز، کاتێک پیاوان تەمەنیان زیاد دەکات میزەڵدانیان چالاک دەبێت و زیاتر میزدەکەن و هەندێک کاتیش ناتوانن میز رابگرن، هەروەها لەدوای تەمەنی 40 ساڵییەوە پیاوان زیاتر تووشی هەوکردنی بۆری میز دەبن، بەهۆی ئەوەی کەمتر ئاو دەخۆنەوە.

3- پیاوان لەوانەیە دوای گەیشتن بە تەمەنی 40 ساڵی تووشی هەوکردنی پرۆستات ببن، بە تایبەت ئەو پیاوانەی زیاتر دادەنیشن، هەروەها لەگەڵ زیادبوونی تەمەن پرۆستات گەورە دەبێت ئەمەش کێشەکان زیاتر دەکات.

4- هەوکردنی ئێسک و جومگەکان، لە تەمەنی 40 ساڵیدا هەوکردنی جومگەکان کە بە هەوکردنی ئێسک و جومگە ناسراوە لە هەندێک لە پیاواندا دروست دەبێت بە تایبەت ئەو پیاوانەی کێشی لەشیان زیادە.

5- بەرزی پەستانی خوێن نەخۆشییەکی مەترسیدارە، وەک ئەوەی کۆنتڕۆڵ نەکرێت، ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشک زیاد دەکات, لەگەڵ زیادبوونی تەمەن، لاستیکی خوێنبەرەکان کەم دەبێتەوە، هۆکارەکانی بۆ زیادبوونی کێش و جگەرەکێشان دەگەڕێتەوە.

6- تووشبوون بە شێرپەنجەی پێست کە یەکێکە لە کێشە سەرەکییەکانی پێست و لەگەڵ تەمەندا زیاد دەکات. ئامۆژگاری پیاوان دەکرێت کە پشکنینی ملولەکان بکەن بۆ هەر گۆڕانکارییەک، چونکە لە دوای تەمەنی 40 ساڵی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی پێست زیاترە.

7- خەمۆکی یان دڵەڕاوکێ, زۆربەی تێکچوونەکانی تەندروستی دەروونی بۆ یەکەمجار لە سەرەتای تەمەنی گەورەییدا دەردەکەون، زۆر پێش ئەوەی بگەیتە تەمەنی چلەکان، وەک نیگەرانی دارایی، گرنگیدان بە دایک و باوکی بەساڵاچوو، پەروەردەکردنی منداڵ و گۆڕینی شێوەی جەستەیی دەتوانێت فشارێکی زۆر بخاتە سەر پیاو.

ئەم چەند کێشە تەندروستییەی باسمانکرد پیاوان لە دوای تەمەنی 40 ساڵییەوە تووشی دەبن، بۆیە گرنگە کاتێک پیاوان دەگەنە تەمەنی 40 ساڵی شەش مانگ جارێک پشکنینی گشتی ئەنجام بدەن و سەردانی پزیشک بکەن بۆ دڵنیابوون لە تەندروستییان و چارەسەرکردنی هەر گرفتێك کە تووشیان بووە، هەروەها گرنگە وەرزش ئەنجام بدەن و پارێزی بکەن و خواردنی سوێر و چەور نەخۆن.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە