تەندروستی

تەنها 10 خولەک وەرزشکردن لە رۆژێکدا ئەگەری مردن کەمدەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەنها 10 خولەک وەرزشکردن لە رۆژێکدا ئەگەری مردن کەمدەکاتەوە
مەودا میدیا-

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردووە کە پەیوەندی هەیە لە نێوان چالاکی جەستەیی و کەمبوونەوەی مەترسی مردن بۆ مرۆڤ، تەنانەت ئەگەر ئەو جوڵەیە چەند خولەکێکی کەمیش بێت لە رۆژێکدا.

ئەو توێژینەوەیە کە لەلایەن گۆڤاری "پزیشکی وەرزشی" ئەنجامی داوە ئاماژە بەوەدەکات، جوڵەکان لە کەسانی ناچالاکدا زیاتر مرۆڤەکان دەپارێزێت، پێشتر ژمارەیەکی زۆر توێژینەوە لەسەر سوودەکانی چالاکی جەستەیی ئەنجامدراون و کاردانەوەی ئەرێنی لەسەر تەندروستی هەبووە، بەڵام هەندێک خاڵی پەیوەست بەوەوە پێویستیان بە ڕوونکردنەوە هەیە، لەوانە ئاستی وردی چالاکییەکە کە پێویستە بۆ باشترکردنی تەندروستی تاک بە شێوەیەکی بەرچاو.

هەروەها بەپێی توێژینەوەکان چالاکیی جەستەیی بۆ کەسێکی تەواو ناچالاک کە هەفتانە لە یەک کاتژمێر زیاتر چالاکیی ئەنجام نەدات، کە توێژینەوەکە بە "مامناوەند" تا "بەهێز" وەسفی کردووە نزیکەی چارەکێک واتە لە (23%) مەترسی مردنی پێشوەختە کەم دەکاتەوە.

سۆرن برایگ، یەکێکە لەو کەسانەی بەشداری توێژینەوەکەی کردووە دەڵێت "پێویستە هەموو کەس تەنها 10 خولەک لە رۆژێکدا بۆ چالاکییە جەستەییەکان تەرخان بکات، مەرج نییە بۆ ئەم مەبەستە بچێتە هۆڵی وەرزشی، بەڵکو دەکرێت ئەمە بخرێتە ناو ژیانی ئاسایی رۆژانەی خۆیەوە". 

لە توێژینەوەکە ئەوەشخراوەتەڕوو، چالاکی جەستەیی ئەگەری مردن بە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە و دڵ و خوێنبەرەکان کەمتردەکاتەوە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان