تەندروستی

دایکێک بە یەک سک پێنج منداڵی بوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


دایکێک بە یەک سک پێنج منداڵی بوو
مەودا میدیا -
 
وەزارەتی تەندروستی عیراق رایدەگەیەنێت ژنێک بە یەک سک پێنج منداڵی بووە لە نەخۆشخانەی زەهرای شاری بەغدا و دوو لە منداڵەکان کوڕن و سیانیشیان کچن.
 
ئەمڕۆ 21ی ئازاری 2023 دکتۆر سەلام بەدر سوڵتان، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ نه‌خۆشخانه‌ی فاتمه‌ زه‌هرا بۆ ئافره‌تان و منداڵبوون رایگەیاند "ژنێک لە نەخۆشخانەکەمان بە سکێک پێنج منداڵی بووە کە دوو کوڕ و سێ کچ بوون، جەختیشیکردەوە کە تەندروستیی منداڵەکان و دایکەکە جێگیرە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە ".
 
دکتۆر شەیما محه‌ممه‌د ئه‌للامی، سه‌رۆكی تیمی پزیشکی و پسپۆڕی منداڵبوون و ئافرەتان ئەوەی خستەڕوو "دایکەکە لە تەمەنی 20 ساڵیدابووە، کاتی ناڵاندنی بەدەست ئازاری منداڵەکانی ناو سکییەوە، نەشتەرگەریی بۆ کرا و پێنج منداڵەکەمان لە سکی دەرهێنا، کێشی هەر یەکێکیان لە نێوان 800 بۆ 1300 گرامدا بوو ".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن