کوردستانی
مەترسییەکی گەورە لەسەر ئابووریی هەرێمی کوردستان ئاشکرادەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی پێشووی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت بە هەرشێوەیەک بێت دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عیراق رێکبکەوێت لەسەر چۆنیەتی فرۆشتنی نەوتی هەرێم بە ئاگاداری و رەزامەندی عیراق.
شیروان میرزا، ئەندامی پێشووی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەمیانەی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ مەودا میدیا راگەیاند "ئەم بابەتە کۆنە سکاڵایەکی حکومەتی عیراقە لە حکومەتی تورکیا لەسەر بەکارهێنانی ئەو بۆریە نەوتەی کە لە ناوخۆی تورکیاوە نەوت دەگوێزێتەوە بۆ بەندەری جەیهان، چونکە ئەم بۆرییە هی عیراقە بەپێی رێککەوتنی ساڵی 1973 لەنێوان عیراق و تورکیا کە تەنها حکومەتی عیراق مافی ناردنی نەوتی هەیە لەو بۆریەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "پابەندبوون واتە نەهێشتنی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان بەبێ رەزامەندی عیراق، دوو رۆژە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا راگیراوە، بۆیە ئەمڕۆ شاندێکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەسەر ئەو پرسە گفتوگۆ لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عیراق دەکات".
شیروان میرزا وتی "بە هەرشێوەیەک بێت دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عیراق رێکبکەوێت لەسەر چۆنیەتی فرۆشتنی نەوتی هەرێم بە ئاگاداری و رەزامەندی عیراق، بە رێکنەکەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عیراق ئابووریی هەرێمی کوردستان تووشی داڕمان دەبێت، چونکە ئەگەر تورکیا نەبێت هەرێم نەوتەکەی بەکێ بفرۆشێت".
بۆ خوێندنەوەی تەواوی چاوپێکەوتنەکە کلیک لێرەبکە.
س،ر

بیروڕا