کوردستانی
یەکێتی باسی پیلانگێڕیی دژ بە کورد دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا -
لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی رایدەگەیەنێت لە هەندێک لە بڕگەکانی هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنی تایبەت بە پارێزگاکان پێچەوانەی مادەکانی دەستوری عیراقە و هەدێک مافی کورکوکییەکان پێشێلکراوە.
ئەمڕۆ 27ی ئازاری 2023 رزگار حاجی حەمە، لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی رایگەیاند "جگە لەوەی چەند مادەیەکی دەستووری عیراق پێشێلکراوە لە تێپەڕاندنی یاسی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، لەهەمان کاتیش‌دا ئەمە پیلانگێڕییە دژ بە گەلی کورد لە کەرکوک و زۆرترین رێژەی کورد بێبەشدەبێت لە دەنگدان لەو پارێزگایە ".
ئەو لێپرسراوە ئەوەشی خستەڕوو " له پێشهاتێكی ترسناكدا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رێكه‌وتی 2023/3/27 هه‌مواری سێیه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق تێپه‌رێندرا كه تیایدا جیا له پارێزگاكانی دیكه، دۆخی تایبه‌تی به پارێزگای كه‌ركوك دراوه و هه‌ندێك له بڕگه‌كانی پێچه‌وانه‌ی مادده‌كانی ده‌ستووری عیراقه، تێپه‌ڕاندنی ئه‌و یاسایه به‌مشێوه‌یه جگه له‌وه‌ی پێشێلێكی زه‌قی مادده‌كانی ده‌ستووری عیراقه، له هه‌مانكاتدا پیلانگێڕییه‌كه دژ به گه‌لی كورد له كه‌ركوك و مه‌به‌ست لێی بێبه‌شكردنی زۆرترین رێژه‌ی كوردی كه‌ركوكه له ده‌نگدان ".
باسی لەوەشکرد " بۆ هه‌موو لایه‌كی روون ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌م هه‌مواری یاسایه ته‌واو ناده‌ستوورییه به پشتبه‌ستن به‌م مادده ده‌ستووریانه‌ی لای خواره‌وه:
1- له مادده‌ی 14ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عیراقدا هاتووه: "عیراقییه‌كان بێ جیاوازی ره‌گه‌ز یان ره‌چه‌ڵه‌ك یان نه‌ته‌وه یان ره‌نگ یان ئایین یان ئاینزا یان بیروباوه‌ڕ یان ره‌ئی یان دۆخی ئابووری یان كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌به‌رده‌م یاسادا یه‌كسانن".
به‌ڵام پێدانی دۆخی تایبه‌ت به كه‌ركوك جیاكردنه‌وه‌ی له پارێزگاكانی دیكه پێچه‌وانه‌ی ئه‌م مادده ده‌ستووریه‌یه و پێشێلكردێكی زه‌قه.
2- له مادده‌ی 16ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عیراقدا هاتووه: "هاوتاكردنی ده‌رفه‌ته‌كان مافێكی پارێزراوی هه‌موو عیراقییه‌كانه و ده‌وڵه‌ت ئه‌ركی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره ده‌گرێته ئه‌ستۆ".
به‌ڵام پێدانی دۆخی تایبه‌ت به كه‌ركوك جیاكردنه‌وه‌ی له پارێزگاكانی دیكه پێچه‌وانه‌ی ئه‌م مادده ده‌ستووریه‌یه و پێشێلكردێكی زه‌قه.
2- له مادده‌ی 16ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عیراقدا هاتووه: "هاوتاكردنی ده‌رفه‌ته‌كان مافێكی پارێزراوی هه‌موو عیراقییه‌كانه و ده‌وڵه‌ت ئه‌ركی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره ده‌گرێته ئه‌ستۆ".
له یاساكه‌دا هه‌رچه‌نده راسته سه‌رژمێری 57 كراوه‌ته بنه‌مای ده‌نگدان، به‌ڵام سنوری ئیداری ئێستای كه‌ركوكی كردۆته مه‌رج بۆ مافی به‌شداریكردن له ده‌نگدان، به‌مه‌ش ده‌نگده‌رانی ره‌سه‌نی كه‌ركوك له چه‌مچه‌ماڵ و كه‌لار و كفری و خورماتوو كه له‌ساڵی 1957 سه‌ر به كه‌ركوك بوون، ده‌كه‌ونه به‌رده‌م مه‌ترسیی بێبه‌شكردن.
3- له مادده‌ی 20ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عیراقدا هاتووه: "هاوڵاتییان به پیاوان و به ژنانه‌وه مافی به‌شدارییان له كاروباری گشتیی‌دا هه‌یه، هه‌روه‌ها مافی پیاده‌كردنی مافه سیاسییه‌كانیان هه‌یه له ناویاندا مافی ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن و خۆپاڵاوتن".
به‌ڵام ئه‌م یاسایه ئه‌و مافه‌ی له زۆرێك له دانیشتووانی ره‌سه‌نی پارێزگای كه‌ركوك زه‌وت كردووه.
4- سه‌رپێچییه‌كی ده‌ستووری دیكه‌ی یاساكه پێشێلكردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عیراقه، چونكه بڕگه‌یه‌كی ئه‌م یاسای هه‌ڵبژاردنه مافی ده‌نگدان له كه‌ركوك ده‌دات به‌و كه‌سانه‌ی پێش ساڵی 2003 فۆرمی خۆراكیان له كه‌ركوك بووه كه مه‌به‌ستی له عه‌ره‌به هاورده‌كانه، كه ژماره‌یان كه‌م نییه و ته‌نها ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی خۆویستانه مامه‌ڵه‌ی مادده‌ی 140یان كردووه پێكهاتووه له 28 هه‌زار خێزانی عه‌ره‌بی هاورده و له‌و ژماره‌یه‌ش 11 هه‌زار خێزان به‌پێی مادده‌كه قه‌ره‌بووكرانه‌وته‌وه، ئه‌مه‌ش بنه‌مای سه‌رژمێری ساڵی 57 پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه و مافی ده‌نگدان به هاورده‌كان ده‌دات و هیچ واتایه‌ك بۆ مادده‌ی 140 ناهێڵێته‌وه.
بۆیه ئێمه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كه‌ركوك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه یه‌كێتی سووره له‌سه‌ر ئامانج و بیروباوه‌ڕی نه‌گۆڕی به‌رانبه‌ر به كه‌ركوك و هه‌موو ناوچه دابرێنراوه‌كان، هه‌موو رێگایه‌كی ده‌ستوری و یاسایی و سیاسی و مه‌ده‌نیش ده‌گرێته‌به‌ر بۆ داكۆكیكردن له خه‌ڵكی خۆراگری كه‌ركوك.
ر.ع
بیروڕا



