کوردستانی
گروپێکی بازرگان و بەکارهێنەری مادەی هۆشبەر دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین گروپێکی بازرگان و بەکارهێنەری مادەی هۆشبەری دەستگیرکردووە.
لە راگەیەندراوێکدا دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لە ئەنجامی هەڵمەتە بەردەوامەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بۆ دەستگیرکردنی بازرگانانی مادەی هۆشبەر و بنبڕکردنی ئەو مادانەی کە دەبنە هۆی زیان گەیاندن بە تاک و کۆمەڵگە و ئابووری وڵات، هەوڵدان بۆ هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتییان لە کاریگەری و لێکەوتە خراپەکانی بەکارهێنانی ئەو مادانە".
ئاماژە بەوەشکراوە "هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین لە 15ی ئایاری 2023 توانیان گروپێکی بازرگان و بەکارهێنەری مادەی هۆشبەر دەستگیربکەن کە دانیشتووی ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستانن و پێکهاتوون لە هەشت کەس, هەروەها دەستگیرا بەسەر بڕێک مادەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ) و ئامڕازەکانی بەکارهێنان و پێوانەکردنی مادەی هۆشبەر".
ئەوەشخراوەتەڕوو "لەئێستادا بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە تۆمەتباران بە مادەکانی (26) و (30) لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە".
س،ر

بیروڕا