کوردستانی

گەنجێکی تەمەن 17 ساڵان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەنجێکی تەمەن 17 ساڵان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
 
بەیانیی ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن 17 ساڵان لە قەزای چەمچەماڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵیش رایدەگەیەنێت کە شوێنەواری فیشەک لەسەر جەستەی بوونی هەبووە.
 
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، بەیانیی ئەمڕۆ شەممە 3ی حوزەیرانی 2023 گەنجێکی تەمەن 17 ساڵ بەناوی چۆمان سەباح لە قەزای چەمچەماڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
 
شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای ئەوەی ئاگادارکراینەوە لە رووداوەکە، تەرمەکە گەیەندرایە تەندروستیی چەمچەماڵ و دواتر رەوانەی هۆبەی پزیشکی دادی چەمچەماڵ کرا".
 
باسی لەوەشکردووە "هۆکاری مردنی ئەو گەنجە فیشەک بووە و ئاسەوارەکەی بە جەستەیەوە دیاربووە، رێکارە یاساییەکانیش کاتی پێوستە بۆ ئەوەی دەریبخات کە ئەم گەنجە خۆی کوشتووە یاخود کوژراوە ".



Qaiwan
Qaiwan