کوردستانی

شیشێکی 16 ملیم لە سکی هاوڵاتییەک دەرهێندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


شیشێکی 16 ملیم لە سکی هاوڵاتییەک دەرهێندرا
مەودا میدیا -
 
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕین رایدەگەیەنێت تیمێکمان توانییان لەرێگەی نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووەوە شیشێکی 16 ملیمی لە سکی هاوڵاتییەکی تەمەن 45 ساڵ دەربهێنن.
 
ئەمڕۆ شەممە 3ی حوزەیرانی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕین رایگەیاند "دوای ئەوەی کەسێک کەوتووە و بەو هۆیەوە شیشێکی 16 ملیمی چووە بە سکیدا، ئەمڕۆ لە نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوودا توانیمان بۆی دەربهێنین ".
 
باسی لەوەشکردووە "دوای ئەوەی ئەو کەسە گەیەندرایە نەخۆشخانەی فێرکاریی رانیە، توانرا لەلایەن پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەریی نەخۆشییەکانی گورچیلە و میزەڕۆ و پرۆستاتەوە بە هاوکاریی پزیشکی پسپۆڕی سڕکردن و کارمەندانی نەشتەرگەریی، بە سەرکەوتوویی پرۆسەکە ئەنجامبدەین ".



ر.ع
Qaiwan
Qaiwan