کوردستانی
پلەکانی گەرمە بەرزدەبنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا -
بەشی پێشبینییەکانی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم پێشبینی دەکات پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و لە ناوچەی گەرمیانیش پلەی گەرما دەگاتە 44.
کەشناسی رایگەیاند "ئەمڕۆ شەممە ئاسمانى هەرێم بە گشتیی لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا دەبێت و پلەکانی گەرماش دوو بۆ چوار پلە بەرز دەبێتەوە ".
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێش ئەوەی خستەڕوو "ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی هەرماش یەک بۆ سێ پلە بەرزدەبێتەوە ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 38 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 34 پلەى سیلیزى
دهۆک: 36 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 41 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 35 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 25 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 37 پلەى سیلیزى
سۆران : 34 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 44 پلەى سیلیزى
ر.ع
بیروڕا



