کوردستانی
لە رووداوێکی هاتوچۆدا سێ کەس بوونە قوربانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە لە ناو شاری کەلار و نزیک زاڵگەی بەرلوت سێ کەس برینداربوون.
ئەمڕۆ شەممە 3ی حوزەیرانی 2023 هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند "لە نزیک زاڵگەی بەرلوت ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب کە بە ئاراستەی ناو شاری کەلار هاتووە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە ".
باسی لەوەشکردووە "لەم رووداوەدا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە و دوو سەرنشینی دیکە برینداربوون و راستەوخۆ گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار ".
هاتوچۆی گەرمیان ئەوەشی خستەڕوو "لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە لەلایەن تیمەکانی هاتوچۆوە دەستی پێکردووە ".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


