کوردستانی
کۆمەڵێک خوێندکاری پۆلی 12ی ئامادەیی بێبەشبوون لە تاقیکردنەوەکان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا -
لە ناحیەی کەڵەکچی سەر بە دهۆک بەهۆی هەڵەیەکەوە کۆمەڵێک خوێندکار بێبەشبوون لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، ئەو خوێندکارانە پێشتر داوایان لە ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە کردووە کە پرسیارەکانیان بە شێوەزاری سۆرانی بۆ بنێرن نەک بە بادینی.
هەر بە پێی زانیارییەکان، ئەو خوێندکارانە تاوەکو کاتژمێر 10ی بەیانیی چاوەڕوانبوون تاوەکو پرسیارەکانیان بە شێوەزاری سۆرانی بۆ بچێت، بەڵام هەر بۆیان نەچووە و ناچار لە هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکان هاتوونەتە دەرەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، لە ناحیەی کەڵەکچی 2000 خوێندکاری پۆلی 12 هەیە و دابەشبوون بەسەر هەشت هۆڵی تاقیکردنەوەکاندا.
ر.ع
ر.ع
بیروڕا



