کوردستانی

لە عیراقدا سلێمانی تاکە پارێزگایە کە هیچ حاڵەتێکی تای خوێنبەربوونی تێدا تۆمار نەکراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە عیراقدا سلێمانی تاکە پارێزگایە کە هیچ حاڵەتێکی تای خوێنبەربوونی تێدا تۆمار نەکراوە
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
 
وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت لە سەرتاسەری هەموو عیراق، سلێمانی تاکە پارێزگایە کە هیچ حاڵەتێکی تای خوێنبەربوونی تێدا تۆمارنەکراوە.
 
ئەمڕۆ شەممە 3ی حوزەیرانی 2023 سامان لەتیف، وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە سەرتاسەری عیراقدا سلێمانی تاکە پارێزگایە کە هیچ حاڵەتێکی تای خوێنبەربوونی تێدا دەستنیشان نەکراوە و نییە ".
 
باسی لەوەشکردووە "وەزارەتی تەندروستی عیراق بڵاویکردووەتەوە کە نزیکەی 350 حاڵەت تۆمار کراوە و لەو رێژەیەش 126 حاڵەتیان داخڵکراون بە تای خوێنبەربوون و 28 کەس تاوەکو ئێستا بەم هۆیەوە گیانی لەدەستداوە".
 
ئەمەش لەکاتێکدایە، کوشتارگەی سلێمانی رایگەیاندووە "لە مانگی ئازارەوە رێوشوێنەکانیان دەستپێکردووە بۆ رووبەڕووبوونەوە و کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکەو دەڵێت کە کوشتارگەکان هێڵی یەکەمی بەرگرین لە بەرانبەر بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون".
Qaiwan
Qaiwan