کوردستانی

دوو ئامۆزا یەکتر دەکوژن

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو ئامۆزا یەکتر دەکوژن
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ شەممە لە ناحیەی رەشادی سەر بە پارێزگای کەرکوک لەسەر کێشەی زەوی و زار و دروێنەکردن دوو ئامۆزا بە چەقۆ لە یەکتر دەدەن و یەکتر دەکوژن.

بەپێی ئەو زانیاریانەی مەودا میدیا لە پۆلیسی کەرکوک وەریگرتووە، ئەمڕۆ شەممە 3ی حوزەیرانی 2023 لە ناحیەی رەشادی سەر بە پارێزگای کەرکوک لەسەر کێشەی زەوی و زار و دروێنەکردن دوو ئامۆزا بە چەقۆ لە یەکتر دەدەن و یەکتر برینداردەکەن.

هەر بەپێی ئەو زانیاریانەی دراوە بە مەودا میدیا، دوای گەیاندنیان بە نەخۆشخانە هەردووکیان بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە گیانیان لەدەستداوە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan