کوردستانی
ئۆتۆمبێلێکی دزراو بۆ خاوەنەکەی دەگەڕێندرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم لەناو شاری بەغدا ئۆتۆمبێلێکی دزراو دەگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەکەی لە شاری سلێمانی.
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "دوای ئەوەی لەلایەن هاوڵاتییەک ئاگادارکراینەوە کە ئۆتۆمبێلەکەی لە جۆری کرایسلەر لەناو شاری سلێمانی دزراوە، دەستبەجێ هێزەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستیانکرد بە کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون لەسەر ئەم کەیسە".
ئاماژە بەوەشکراوە "بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لە رێکەوتی 29ی ئایاری 2023 بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بە هەماهەنگی لەگەڵ عەمەلیاتی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق/بەغدا لەناو شاری بەغدا توانیان ئۆتۆمبێلە دزراوەکە بدۆزنەوە و بیگەڕێننەوە بۆ خاوەنەکەی".
س،ر

بیروڕا