کوردستانی

لەبارەی وەرنەگرتنی گەنمی جوتیارانەوە روونکردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی وەرنەگرتنی گەنمی جوتیارانەوە روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەڕێوبەری سایلۆی گەرمیان لەبارەی وەرنەگرتنی گەنمی جوتیارانەوە روونکردنەوە دەدات و دەڵێت "وەرگرتنی گەنم لە سایلۆی گەرمیان رانەگیراوە و دەوامی سایلۆش هەبووە، بەڵام کێشەکە لە بڕشتی گەنم دایە کە بڕەکەی کەم کراوەتەوە".

کاروان رەئوف، بەڕێوبەری سایلۆی گەرمیان لەبارەی هۆکاری وەرنەگرتنی گەنم لە جوتیاران بە مەودا میدیای راگەیاند "وەرگرتنی گەنم لە سایلۆی گەرمیان رانەگیراوە و دەوامی سایلۆش هەبووە، بەڵام کێشەکە لە بڕشتی گەنم دایە کە پێشتر دیاریکرابوو بۆ هەر دۆنمێک 195 تاوەکو 210 کیلۆ بووە، ئێستا بە بڕیارێک کە لە بەغداوە هاتووە 170 هەزار تۆن گەنم بۆ سلێمانی دیاریکراوە کە دابەشکراوە بەسەر ناوچەکاندا گەنمی جوتیارانی گەرمیان کەمیکردووە لەبری ئەوەی زیاد بکات لە 36 هەزار تۆنەوە بووە بە 32 هەزار تۆن".

ئاماژەی بەوەشکرد "بەم بڕیارە بڕشتی گەنم هاتووەتە سەر 178 کیلۆ گەنم بۆ هەر دۆنمێک، بۆیە جوتیارانیش رازی نین بەم بڕیارە و خۆپیشاندانیان ئەنجام دا، هەروەها بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی گەرمیانیش ئامادەنەبوون بەم بڕیارە نوێیە پشتگیری وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بکەن، ئێمەش بەبێ پشتگیری ئەوان ناتوانین گەنم لە جوتیاران وەربگرین".

بەڕێوبەری سایلۆی گەرمیان وتیشی "بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی سنووری ئیدارەی گەرمیان زۆرباشبووە، بەهۆی ئەوەی بارانێکی باش باریوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan