کوردستانی

بە تۆمەتی دروستكردن و فرۆشتنی ئامێری گزیكردن تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە تۆمەتی دروستكردن و فرۆشتنی ئامێری گزیكردن تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

ئاسایشی هەولێر بە تۆمەتی دروستكردن و فرۆشتنی ئامێری گزیكردن (غش) تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بەکاردەهێنا بۆ بانگەشەکردن.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند "تیمەكانمان لە (بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر) توانییان ناسنامەی تۆمەتبارێك ئاشكرا بكەن كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بانگەشەی بۆ فرۆشتنی پرسیارەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی و ئامێری گزیكردن (غش) یان دەكرد، بۆیە لەسەر فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، لە لایەن بەڕێوەبەرایەتییەكەمانەوە تۆمەتبار دەستگیر كرا و درایە دادگا".

ئاماژە بەوەشکراوە "لێرەوە جارێكی دیكە داوا لە سەرجەم قوتابیان و خوێندكارانی خۆشەویست دەكەین، خۆیان لەو كەسانە بەدوور بگرن كە بانگەشەی لەم جۆرە کارە دەكەن و كاتی خۆیان و دەرفەتی خوێندنەكەیان بەفیرۆ نەدەن، چونكە ئەم جۆرە ئامێرانە نایاسایین و هیچ سوودێكیش بە قوتابیان و خوێندکاران ناگەیەنن، لە لای هەر كەسێكیش بێت، دەستگیر دەكرێت و ڕێكاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر، بە هیواین هەمووان پشت بە خۆتان ببەستن و باشترین نمرەش بەدەست بهێنن".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan