کوردستانی

پلەکانی گەرما دادەبەزن

مەودا میدیا - سلێمانی |


پلەکانی گەرما دادەبەزن
مەودا میدیا-

بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ یەکشەممە 4ی حوزەیران و سبەینێ دووشەممە 5ی حوزەیرانی 2023ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمانى بە گشتى ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆزێکى کەم لە کەشدا لە هەندێ ناوچە، پلەكانی گەرما لەنێوان 27 بۆ 43 پلە دەبن.

هەر بەپێی پێشبینییەكان سبەینێ دووشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتى, لەگەڵ نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما بە (2-3)پلە، پلەكانی گەرما لەنێوان 24  بۆ 40 پلە دەبێت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan