کوردستانی

وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان: هەوڵەکانمان بۆ پاراستنی مافی کوردانی ئێزدی بەردەوامە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان: هەوڵەکانمان بۆ پاراستنی مافی کوردانی ئێزدی بەردەوامە
مەودا میدیا-

ەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت تائێستا 325 هەزار کوردی ئێزدی نەگەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان، ئاماژە بەوەشدەکات هەوڵەکانمان بۆ پاراستنی مافی کوردانی ئێزدی بەردەوامە.

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە 4ی حوزەیرانی 2023 لەکاتی کردنەوەی پەیمانگەی راهێنان و بەڕێوەبردنی قەیرانەکان رایگەیاند "تائێستا 325 هەزار کوردی ئێزدی نەگەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان، حکومەتی عیراق هەنگاوی جدی نەناوە بۆ گەڕانەوەی کوردانی ئێزیدی بۆ ناوچەکانیان".

ئاماژە بەوەشدەکات "هەوڵەکانمان بۆ پاراستنی مافی کوردانی ئێزدی بەردەوامە، داوادەکەین رێککەوتنی شنگال جێبەجێبکرێت".

دەشڵێت "رێگە نادەین هیچ لایەنێک کولتوور و پێکەوەژیان تێکبدات، هەنگاوی جدیمان ناوە بۆ دامەزراندنی سیستمێکی بەهێزی وەڵامدانەوەی قەیرانەکان".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan