کوردستانی
نرخی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان دیاری‌کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نرخی كاره‌بای موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگی ئایار له شاری سلێمانی له‌نێوان (1000) دینار بۆ (1.500) دینار دەبێت و خشته‌ی پێدانی كاره‌باش وەک پێشتر راگەیەنرا 24 کاتژمێرى دەبێت.
نرخی كاره‌بای موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگی ئایار له شاری سلێمانی له‌نێوان (1000) دینار بۆ (1.500) دینار دەبێت و خشته‌ی پێدانی كاره‌باش وەک پێشتر راگەیەنرا 24 کاتژمێرى دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند "به‌پێی كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان، پیدانى کارەبا له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ هاوڵاتییان له مانگی نیسان له نێوان (20) بۆ (35) كاتژمێردا بووه، نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێڕ به (44) دینار دیاریكراوه، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له ناوشاری سلێمانی بۆ مانگی ئایار له نێوان (1000 دینار بۆ 1.500) دینار ده‌بێت".
ئاماژە بەوەشکراوە "خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده وەک پێشتر راگەیانراوە (24) کاتژمێرى ده‌بێت، واتە هەرکاتێک کارەباى نیشتیمانى کوژایەوە موه‌لیده‌كان كاره‌با بۆ هاوڵاتییان دابینده‌كه‌ن".
ئاماژە بەوەشکراوە "خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده وەک پێشتر راگەیانراوە (24) کاتژمێرى ده‌بێت، واتە هەرکاتێک کارەباى نیشتیمانى کوژایەوە موه‌لیده‌كان كاره‌با بۆ هاوڵاتییان دابینده‌كه‌ن".
ئەوەشخراوەتەڕوو "لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان، له كۆنووسه‌كه‌دا جه‌ختیان له‌وه كردوه‌ته‌وه كه له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی موه‌لیده و پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان له (10) خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه سه‌رپێچییه و خاوه‌ن موه‌لیده‌كه سزا ده‌درێت".
س.ر
س.ر
بیروڕا


