کوردستانی
تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بە مەبەستی راکێشانی کێبڵی کارەبا، تونێلی دەربەندیخان لە سبەینێوە و بۆ ماوەی چەند رۆژێک لە کاتژمێر 8:00ی شەوەوە تاوەکو 7:00ی بەیانیی دادەخرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 4ی حوزەیرانی 2023 هاتوچۆی دەربەندیخان رایگەیاند "لە رێگای ماڵپەڕ و پەیجی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانییەوە کاتی ئاسایی بوونەوەی هاتووچۆ لە تونێلەکەدا رادەگەیەنین".
ئەوەش باسکراوە "لە کاتی داخستنی تونێلەکەدا شۆفێران دەتوانن رێگای سەرشاخ بەکاربهێنن و تونێلەکە بە رۆژ واتا لە کاتژمێر 7:00ی بەیان تاوەکو 8:00ی شەو کراوە دەبێت و دوای ئەو کاتە تونێلەکە دادەخرێت بەڕووی هاوڵاتییاندا".
لە بارەی بارهەڵگرەکانیشەوە دەڵێت "تەنها بۆیان هەیە بە رۆژ تونێلەکە بەکار بهێنن و لە کاتژمێر 8:00 ی شەو تاوەکو 7:00ی بەیانیی نە لەسەر شاخ و نە لە تونێلەکەوە بۆیان نییە هاتوچۆ بکەن".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


