کوردستانی
حەوت جادووگەر دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایدەگەیەنێت هێزەکانمان توانیویانە حەوت ئەندامی یەک خێزان دەستگیربکەن بە تۆمەتی ئەنجامدانی سحر و جادوو، هەروەها بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە مادە هۆشبەرەکانەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 4ی حوزەیرانی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند "دوای کۆکردنەوەی زانیاریی و چاودێریکردن و بەدواداچوونە وردەکانمان، هێزەکانمان بە فەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە لە بەرواری 25ی ئایاری 2023 لە قەزای چەمچەماڵ توانیان حەوت کەس دەستگیربکەن کە هەموویان ئەندامی یەک خێزانن".
باسی لەوەشکردووە "ئەم حەوت کەسە هەستاون بە ئەنجامدانی سحر و جادوو و نووشتەکردن لە هاوڵاتییان بە مەبەستی جیاواز و بە رێگەی جیاواز".
ئاسایشی سلێمانی وتوشیەتی "لە ساتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا توانرا دەستیش بگیرێت بەسەر بڕێکی زۆر لە مادەی هۆشبەر لە جۆرەکانی کریستاڵ و حەشیش".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "بە فەرمانی دادوەر و بە مادەی 25 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵییەکان راگیراون و دەستیش بەسەر سەرجەم کەلوپەل و کەرەستە و وێنانەدا گیراوە کە سحر و جادوویان پێوەکردووە".
ر.ع
بیروڕا


