کوردستانی
نامەیەکی تووند لە حاجی کاروانەوە بۆ مەسرور بارزانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لەسەر فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی نامەیەکی تووند ئاراستەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و تێیدا باسی ئێستای شاری هەولێر دەکات کە چەند رێژەی لەشفرۆشی تیایدا زۆر بووە.
حاجی کاروان، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان نامەیەکی تووند ئاراستەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و رایگەیاند "سوێند بەخودا، هیچ کاتێک شاری هەولێر بەقەدەر ئێستا لەشفرۆشی تێدا نەبووە، هەرچی لەشفرۆشی باشووری عیراق و ئێرانیشە هاتوونەتە هەولێر".
باسی لەوەشکردووە "خۆزگە جەنابتان سنوورێکتان بۆ ئەم بەرەڵایەتییە دابنایە و پاکی و جوانی هەولێر و کوردستان لەمە زیاتر پیس وناشرین نەبێت بە خەڵکانێکی داوێن پیس".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "هیچ لەشفرۆشێک بەبێ مۆڵەتی فەرمی و بە پاڵپشتیی دەستڕۆشتووەکان نەبێت، ناتوانێت بە ئارەزووی خۆیان کاربکەن و نیشتەجێ ببن، بۆ پشتڕاستیی ئەم قسانە، بانگی دەزگا ئەمنییەکان بکە و خۆت سەرپەرشتیی بۆ بکە".
حاجی کاروان وتوشیەتی "دڵنیام هیچ کوردێکی بە ئەمەک و بە رەوشت و دیندار ئەمەی قبووڵ نییە و دڵنیام بەڕێزتان دەتوانن رێگە لەم بەڕەڵایەتییە بگرن و کوردستان بپارێزن، لەو باوەڕەدام قسەی زۆربەی خەڵی کوردستانم کردووە ".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


