کوردستانی
کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا کەم دەکرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت بەرهەمهێنانی کارەبا کەم دەبێتەوە بەهۆی چاکسازییەکانی کێڵگەی کۆرمۆرەوە.
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت بەرهەمهێنانی کارەبا کەم دەبێتەوە بەهۆی چاکسازییەکانی کێڵگەی کۆرمۆرەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 4ی حوزەیرانی 2023 وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بەرهەمهێنانی کارەبا یەک هەزار مێگاوات کەم بووەتەوە بەهۆی درێژبوونەوەی پرۆسە چاکسازییەکانی کۆمپانیای داناگاز لە کێڵگەی کۆرمۆر".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "وەزارەتەکەمان هەوڵی تەواو دەدات تاوەکو بەخێرایی پرۆسەکە کۆتایی بێت و دۆخی کارەبا ئاسایی بێتەوە".
ئەمەش لەکاتێکدایە، مانگی رابردوو وەزارەتی کارەبا رایگەیاند کە تەنها بۆ ماوەی 29 کاتژمێر بڕی 150 ملیۆن پێ سێجا بەرهەمهێنانی گاز کەمدەکاتەوە و ئەو کارەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی 600 مێگاوات کارەبا، بەڵام لەم راگەیەندراوەدا وا دەردەکەوێت کە پرۆسەکە کاتێکی زیاتری دەوێت و بەرهەمهێنانی کارەباشی کەمتر بووەتەوە.
ر.ع
بیروڕا


