کوردستانی
قەزای ماوەت دووبارە بۆردوومانکرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا -
بەپێی زانیارییەکان کەمێک لەمەوپێش بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش کرایە سەر قەزای ماوەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی و کوژراو و بریندار هەیە.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، درۆنێک بۆردوومانی قەزای ماوەت و سنووری چیای ئاسۆسی کردووە و لە ئەنجامدا کەسێک کوژراوە و یەکێکی دیکەش بریندار بووە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی بۆردوومانەکە و لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردووە.
ر.ع
ر.ع
بیروڕا



