کوردستانی
دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێکی داواکراودا گیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا -
پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی چوارچراوە توانراوە دەستبگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا کە فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی هەبووە لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی عەنکاوەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 4ی حوزەیرانی 2023 پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی چوارچراوە توانراوە دەستبگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا کە فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی هەبووە لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی عەنکاوەی شاری هەولێرەوە ".
باسی لەوەشکردووە "دوای ئەوەی فەرمانی دەستبەسەرداگرتنەکەیمان بەدەستگەیشتووە، هێزەکانمان بەدواداچوونیان دەستپێکردووە و دوای لێکۆڵینەوە توانیویانە ئۆتۆمبێلەکە بدۆزنەوە و دەستی بەسەردا بگرن ".
پۆلیسی سلێمانی وتوشیەتی "دوای تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان، ئۆتۆمبێلەکە رەوانەی دادگای لێکۆڵینەوەی عەنکاوە دەکرێتەوە ".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا



