کوردستانی

ساڵی داهاتوو کەشوهەوا چی لێدێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


ساڵی داهاتوو کەشوهەوا چی لێدێت؟
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی دەکات ساڵی داهاتوو ساڵێکی بەفر و باراناوی بێت و پلەکانی گەرما زۆر دابەزن، ئەو شارەزایە باس لە هۆکارەکەی دەکات.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند "وەرزی دابارینی ساڵی داهاتوو 2023 - 2024 لەڕووی سەرما و بەفریشەوە  تەواو سەخت دەبێت ئەوە سەرەڕای ئەوەی بارانی زۆرباشیش دەبێت جیاواز لە ساڵانی پێشتر لە هەموو ناوچەکان بەڕادەی زۆر بارانی وەرزانە و تێکرای ساڵانە دەچێتە سەروی نۆرماڵ، هەروەها مۆدێلی MME پێشبینی زۆری پلەکانی گەرما بۆ سەروی نۆرماڵ دەکات لە ناوچەکانی زەریای بەستەڵەکی باکوور لەناو وەرزی هاوینداو بەولاوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "گەرمبوونی زەریای بەستەڵەکی باکوور لە ئاستێکی زۆر زیاتری نۆرماڵ وادەکات زۆرترین نزمە پەستان دروستبن و بارستە هەوایە ساردەکانی جەمسەری و سیبری و رووسیاش زیاتر شۆڕببنەوە بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە، چونکە سەرما و بەفر لە ناوچەکانی رووسیا و جەمسەری و رۆژهەڵاتی ئەوروپاش زیاتر دەبن، چونکە لەم ناوچانەوە بە ئاڕاستەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکه بارستە هەوایه ساردەکان شۆڕدەبنەوە بۆ ناوچەکانمان، بەمەش دەبێتەهۆی ئەوەی لە ناوچەکانمان بەفرو  سەرما لە ئاستێکی نۆرماڵ  ئاسایی زیاتربن".

 دەشڵێت "ئەمە سەرەڕای ئەوەی ساڵەکەی زۆر باش دەبێت لەڕووی بارانیشەوە تەواو سەخت دەبێت تەرزەش زیاتر دەبن لەئاستی ئاساییەکان ئەمەش بەهۆی روودانی چەند دیاردەیەکەوەیە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد