کوردستانی
بلواری شەقامی سەعید کابان نۆژەن دەکرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت لە چوارچێوەی دەستپێکردنی کارەکانی نۆژەنکردنەوەی پارکی ئازادی، ئەمڕۆ بڕی 156 نەمام و درەخت لە بلواری شەقامی سەعید کابان چێندرا.
ئەمڕۆ دووشەممە 5ی حوزەیرانی 2023 سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند "لە چوارچێوەی دەستپێکردنی کارەکانی نۆژەنکردنەوەی پارکی ئازادی، ئەمڕۆ بڕی 500 نەمام و درەخت لە بلواری شەقامی سەعید کابان چێندران کە لە تەنیشث پارکی ئازادییە".
باسی لەوەشکردووە "ئەم هەڵمەتە بەبۆنەی یادی ژینگەی جیهانییەوە بوو، پێشتر لەم بلوارەدا داری سەبەحبەح چێندرابوون کە بەهۆی شکان و گرێوە توشی نەخۆشی ببوو هەروەها لەگەڵ کەشوهەوای شاری سلێمانیدا نەدەگونجا، بۆیە بڕیارماندا نۆژەنی بکەینەوە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئەو نەمام و درەنختانەی لەم بروارەدا دەچێندرێن لە جۆرەکانی (نارۆند، ئەریزۆنیکا، داری ژاڵە، چەند دارێکی دیکەش)ن، نۆژەنکردنەوەی ئەم بلوارەش لە چوارچێوەی قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی پارکی ئازادیدایە".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


