کوردستانی
سبەی وانەبێژانی سنووری سلێمانی مووچەکانیان وەردەگرن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ رایدەگەیەنێت سبەی شایستەی دارایی مانگی نیسانی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت لە سنووری سلێمانی و دەوروبەری.
ئەمڕۆ دووشەممە 5ی حوزەیرانی 2023 کارۆخ عەبدوڵا، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەی سێشەممە شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی نیسان دابەشدەکرێت".
باسی لەوەشکرد "دوای ئەوەی ئەمڕۆ پەیوەندیم بە د. ماکوان جەمیل، بەڕێوەبەری بانکی هەرێم لە سلێمانی کرد، پێی راگەیاندم کە سبەی مووچەی وانەبێژانی سنووری سلێمانی و گەرمیان و هەڵەبجە و راپەڕین دابەشدەکرێت".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "لە پەیوەندیی بەردەوامداین لەگەڵ حکومەت و وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ دامەزراندن و بە هەمیشەیی کردنی مامۆستایانی وانەبێژ".
بیروڕا



