کوردستانی
لە هەولێر دەستگیرا بەسەر چوار تەن خورمای ماوەبەسەرچوودا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێت دەستمان بەسەر دوو جۆر خواردندا گرتووە کە بەسەر چووە و بۆ خواردن ناشێت.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێت دەستمان بەسەر دوو جۆر خواردندا گرتووە کە بەسەر چووە و بۆ خواردن ناشێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 5ی حوزەیرانی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند "تیمەکانمان توانیان دەستبگرن بەسەر بڕی چوار تەن خورمان ماوەبەسەرچوو کە شیاو نەبوو بۆ خواردن".
باسی لەوەشکردووە "لە هەمان هەڵمەتدا توانراوە دەستبگیرێت بەسەر 139 کیلۆ توتنی نێرگەلەی ماوەبەسەرچوو لەلایەن تیمەکانمان و بەهاوکاریی قایمقامییەتی قەزای ناوەندیی هەولێر".
ئاسایشی هەولێر ئەوەشی خستووەتەڕوو "راستەوخۆ دوای دەستبەسەرداگرتنی ئەو بڕە مادانە و دوای گرتنەبەری رێکارە یاساییەکان، تەواویان لەناوبران".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا



