کوردستانی
ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنە دابەشدەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا -
بەپێی ئەو بەڵگەنامەیەی دەست مەودا میدیا کەوتووە ئەمڕۆ مووچەی لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانەوە بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ئەمڕۆوە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە".
هەروەها بەپێی ئەو بەڵگەنامەیەی دەست مەودا میدیا کەوتووە و واژۆی بەڕێوەبەری بانکی کفری لەسەرە دەردەکەوێت لە ئەمڕۆوە تاوەکو 11ی حوزەیران مووچەی بەشێکیان دابەشدەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە دوای دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنجی لیوا هاوبەشەکان لیستی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکانی دیکە بڵاوبکرێتەوە و دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت.

بیروڕا



