کوردستانی

لەم ناوچەیەی هەرێم بوومەلەرزە روویدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەم ناوچەیەی هەرێم بوومەلەرزە روویدا
مەودا میدیا -
 
شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 2.8 پلەی رێختەر لە خانەقین روویداوە و چەقەکەشی شارۆچکەی خوسرەویی بووە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 6ی حوزەیرانی 2023 پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای کەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەرەبەیانیی ئەمڕۆ و کاتژمێر 5:33 خولەک بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 2.8 پلەی رێختەر لە سنووری خانەقین روویدا".
 
باسی لەوەشکرد "بوومەلەرزەکە لە قوڵایی 10 کیلۆمەتری ژێر زەویی ئەو سنوورە روویداوە و چەقەکەشی شارۆچکەی خوسرەویی بووە ".
 
دەستەی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی عیراقیش رایگەیاند "تەنها لە مانگی ئایاردا 28 بوومەلەرزە تۆمارکراون کە 10 بوومەلەرزەیان لەناو عیراقدابووە و 10 بوومەلەرزەشیان لە ناو ئێراندا بووە و کاریگەریی لەسەر عیراق دروستکردووە"
Qaiwan
Qaiwan