کوردستانی
لە هەولێر 13 بەنزینخانە داخران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
قایمقامییەتی قەزای ناوەندی هەولێر رایدەگەیەنێت لە کەمتر لە مانگێکدا 13 بەنزینخانە لە هەولێر بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی خراپەوە داخراون.
ئەمڕۆ سێشەممە 6ی حوزەیرانی 2023 قایمقامییەتی قەزای ناوەندی هەولێر رایگەیاند "بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی خراپ و پابەندنەبوونیان بە رێنماییەکانەوە، 13 وێستگەی بەنزین لە شاری هەولێر داخران و سزادران".
باسی لەوەشکردووە "لە رۆژی 13ی ئایار تاوەکو 1ی حوزەیران لەکۆی 132 وێستگە کە پشکنینیان بۆ کراوە 13 وێستگەیان سزادراون و داخراون".
قایمقامیەتی هەولێر ئاماژەی بە ناوی بەنزینخانەکان کردووە و وتویەتی "وێستگەی ڕۆڤە، وێستگەی هاونیشتیمان، وێستگەی رەوا 1، وێستگەی رەوا 2، وێستگەی كوردستان، وێستگەی ئارام، وێستگەی سیار، وێستگەی هاوینەهەوار ، وێستگەی ڕێگای بەحركە، وێستگەی كانی، وێستگەی ڕزگاری، وێستگەی كەركوك، وێستگەی ڕۆژ سزادراون".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


