کوردستانی
شەقامێکی 30 مەتریی لە سلێمانی دروستدەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
وەزارەتی شارەوانیی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت 452 ملیۆن دینار بۆ دروستکردنی چەد پرۆژەیەکی خزمەتگوزاریی لە سلێمانی تەرخانکرا.
ئەمڕۆ سێشەممە 6ی حوزەیرانی 2023 وەزارەتی شارەوانیی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بە گوژمی 452 ملیۆن دینار چەند پرۆژەیەکی خزمەتگوزاریی لە سلێمانی جێبەجێدەکرێت و لەوانەش دروستکردنی شەقامێکی 30 مەتریی و دروستکردنی ئاوەڕۆی باراناوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "لە %15ی ئەو گوژمەیە لەسەر داهاتی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانییە و ئەو شەقامە 30 مەترییە لەنێوان گەڕەکی جیاکراوەی (119 و 124)ی کەڵەکن و شەقامی سەرەکیی هەواری شارە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "کاری بڕین و پڕکردنەوە و دروستکردنی ئاوەڕۆی باراناو و کۆنکرێتکردنی شەقامەکە لە سنووری شارەوانیی سلێمانی خەرجدەکرێت".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


