کوردستانی
نرخی مریشک بەرزبووەتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
نرخی مریشک لە پێنج رۆژی رابردوودا 800 دیناری چووەتەسەر و سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان رایدەگەیەنێت کە نرخی مریشک بەرزنەبووەتەوە و ئەوە نرخی خۆیەتی.
ئەمڕۆ سێشەممە 6ی حوزەیرانی 2023 نازم عەبدوڵا، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان بە مەودا میدیای راگەیاند "چەند وەختە خاوەن دەواجنەکان بە زەرەر مریشک دەخەنە بازاڕەوە بۆیە ئەو نرخەی ئێستا کە هەیە، بەرز نییە و نرخی خۆیەتی".
باسی لەوەشکرد "هەر کیلۆیەک مریشک دوو هەزار و 800 دینار لەسەر خاوەن دەواجنەکان دەکەوێت بۆیە ئەم نرخەی ئێستای بازاڕ زۆر نییە".
مریشک فرۆشێکیش بە مەودا میدیای راگەیاند "نرخی مریشک بەرزبووەتەوە و لە ئێستادا نزیکەی 800 دیناری چووەتەسەر لەچاو پێنج رۆژ پێش ئێستادا".
ئەوەشی خستەڕوو "لەناو کێڵگە پەلەوەرییەکان ئێستا مریشک بە سێ هەزار دینارە، بەڵام لە پێنج رۆژی پێشوودا نرخی هەر کیلۆیەک لەنێوان دوو هەزار و 300 دینار بۆ دوو هەزار و 400 دیناردابوو".
بیروڕا


