کوردستانی

یەكەمین حاڵەتی گیانلەدەستدان بە تای خوێنبەربوون لە دهۆك تۆماركرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەكەمین حاڵەتی گیانلەدەستدان بە تای خوێنبەربوون لە دهۆك تۆماركرا
مەودا میدیا-

لە پارێزگای دهۆك هاوڵاتییەك گیانیلەدەستدا كە تەواوی نیشانەكانی تای خوێنبەربوونی تێدابووە و بەپێی زانیارییەكانیش مامەڵەی لەگەڵ مەڕ و ماڵات هەبووە.

دوانیوەڕی ئەمڕۆ سێشەممە 6ی حوزەیرانی 2023 لە نەخۆشخانەیەكی پارێزگای دهۆك هاوڵاتییەكی تەمەن 27 ساڵ گیانیلەدەستدا، كە دوێنێ بەمەبەستی چارەسەر سەردانی نەخۆشخانەیەكی ئەو پارێزگایەی كردبوو.

بەپێی سەرچاوەیەكی زانیاریی بۆ مەودا میدیا، ئەو هاوڵاتییە هێشتا ئەنجامی پشكنینەكانی دەرنەچوون و پشتڕاستنەكراوەتەوە تای خوێنبەربوونی هەیە، بەڵام تەواوی نیشانەكانی تای خوێنبەربوونی تێدابووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، هاوڵاتییەكە خەڵكی شاری موسڵ بووە و بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر رووی لە دهۆك كردووە، دوای ئەوەی دەركەوتووە سەرجەم نیشانەكانی تای خوێنبەربوونی هەیە، پكشنینەكانی نێردراونەتە بەغدا و هەتا ئێستا وەڵامی پشكنینەكان نەهاتووەتەوە.

ئەوەش سێیەمین حاڵەتی مردنە بە تای خوێنبەربوون لە هەرێمی كوردستان تۆماردەكرێت، پاش ئەوەی هەفتەی رابردوو لە دوو رۆژی لەسەریەكدا لە شاری هەولێر دوو هاوڵاتیی بە هەمان پەتا گیانیان سپارد.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan