کوردستانی
بەتۆمەتی "گزیكردن" لە سلێمانی شەش كەس دەستگیردەكرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی ساختەكاریی لە تاقیكردنەوەكانی نیشتیمانیی پۆلی 12، لە شاری سلێمانی شەش كەس دەستگیركران.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 6ی حوەزیرانی 2023 رایگەیاند؛ مەفرەزەکانی نووسینگەی نەھێشتنی تاوانی کوردسات بە ھاوکاری ھۆبەی جووڵانی نەھێشتنی تاوان شەش تۆمەتباریان دەستگیرکرد.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو شەش تۆمەتبارە بەنیازبوون لە یەکێک لەخوێندنگەکانی شاری سلێمانی و لەکاتی تاقیکردنەوە گشتییەکاندا غەش (قۆپیە) بکەن.
سەبارەت بە وردەكاریی رووداوەكە ئەوەش روونكراوەتەوە " زانیارییان کۆکردووەتەوە و دوای چاودێریکردنی ئەو چەند تۆمەتبارە کە بەنیازبوون لەیەکێک لەخوێندنگەکانی شاری سلێمانی و لە رێی ئامێری بێتەل و موبایلەوە لەتاقیکردنەوە گشتییەکاندا غەش بکەن، بڕیای دادوەریان وەرگرتووە".
دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەریش بەپێی راگەیەندراوەكە، توانراوە شەش تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی کوردسات بەھاوکاری ھۆبەی جوڵانی نەھێشتنی تاوان دەستگیربکرێن.
ئەوەش هاتووە، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستیشگیراوە بەسەر چوار ئۆتۆمبێل و ژمارەیەک ئامێری بێتەل و موبایل و چەند کەلوپەلێکی دیكەدا کە تۆمەتباران بەنیازبوون بۆ غەشکردن بەکاریبھێنن.
سەبارەت بە زانیاریی لەسەر تۆمەتبارەكان پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، لەئێستادا تۆمەتباران (د، ک، ع لەدایکبووی 1997) (ج، ع، ح لەدایکبووی 1996) (ش، م، أ لەدایکبووی 1981) (ھ، د، م لەدایکبووی 2002) (ھ، إ، أ لەدایکبووی 1998) (پ، خ، أ لەدایکبووی 2004) بە بڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 240 لەیاسای سزادان راگیراون و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە.
ژ.ع

بیروڕا